كۆمسیۆن لەبارەی هەژماركردنی دەنگەكان بڕیارێك دەدات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو ئامێرەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن ئامادەن و جیاكردنەوەی دەنگەكان دوای هەژماركردنی ئەلیكترۆنی، دووبارە بە دەست دەژمێردرێنەوە.

عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرجەم ئامێرەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەن و كۆمسیۆن گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە بۆ پشكنینی ئامێرەكان.

راشیگەیاند، چەندین تاقیكردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان كراون و هیچ كێشەیەكیان نییە و پسپۆڕی تایبەتی بواری تەكنەلۆژیاش بێ كێشەیی ئامێرەكانی دووپاتكردووەتەوە.

جەختیكردەوە وتیشی، “جیاكردنەوەی دەنگەكان دوای هەژماركردنی ئەلیكترۆنی دووبارە بە دەست دەژمێردرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، رەزامەندیی هاوڵاتییان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە چۆنییەتی راپەڕاندنی کاروبارەکان گرنگترین…
Total
0
Share