کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.

عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەوپەڕی شەفافی و بێلایەنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبەین و لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان.

وتیشی، ” بە مەبەستی گرەنتی زیاتری هەڵبژاردن و هەروەها بۆ ئەنجامندانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، کۆمسیۆن کۆمەڵێک رێکاری دەرکردووە”.

باسی لەوەش کرد، “دەنگەکان جگە لەوەی بە ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە جارێکی دیکە جیاکردنەوەی دەستییشیان بۆ ئەنجامدەدرێت، هەروەها رێگە بە هیچ لایەنێک نادرێت دەستوەردان لە کاروباری کۆمسیۆن بکات”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

خوێندكارێكی ئایتی: بەم خاڵانەدا بزانە تۆمارە دەنگییەكە بەرهەمی زیرەكیی دەستكردە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەر حزبێك بیەوێت بەهێزبێت دەبێت وەك یەكێتی فێربێت كە چۆن خۆی رێكبخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share