شێخ جەعفەر: مامۆستایان رۆڵی خۆیان لە گۆڕانكاریی هەرێمدا ببینن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆك و سەركردایەتیی یەكێتی هەوڵی زۆریاندا هاوپەیمانی لەنێوان لایەنە سەرەكییەكانی هەرێمدا دروستبكەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت پارێزگاری لە شكۆ و ناوبانگی هەرێم بكرێت، لانیكەم لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەڵام لایەنی بەرامبەر هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەی رەتكردەوە و بەو هۆیەشەوە تەواوی دەستكەوتەكانی خستەبەردەم هەڕەشەی لەناوچوون.

وتیشی: “پێویستە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم و بۆ گۆڕینی بارودۆخی نالەباری وڵات بەرەو باشتر، هەمووان كاربكەن بۆ سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتی و كاندیدە دڵسۆزەكانی”.

ئەم وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە میانی كۆبوونەوەیەكی رێكخراوەییدا بوو لەگەڵ بەشێكی زۆر لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی كە د. میران سەرۆكی لیستی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی و دابان شەدەڵە و جوتیار نوری و مامۆستا جوامێر ئامادەیبوون، تێیدا رۆڵی مامۆستایانی بەرزنرخاند لە كۆمەڵگەی كوردەواریی و بەرەوپێشخستنی كەرتی پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەیەكی شایستە بۆ ئاییندە و وتی، “یەكێتی بەچاوی رێزو پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوونی مامۆستایان دەڕوانێت و بەپێشەنگی كۆمەڵگەیان دەزانێ و هەرچی پێبكرێت بۆ پاڵپشتیكردنیان درێغی ناكات”.

دەشڵێت،”رۆڵی مامۆستایان لە گۆڕانكاریە سیاسییەكاندا كە بەهۆی پێگە گرنگەكەیانەوە دەتوانن كاریگەریی بەرچاویان هەبێت، هەربۆیە پێویستە جێ دەستیان دیاربێت لەو گۆڕانكارییە گەورەیەی چاوەڕواندەكرێت لە شێوازی حوكمڕانی لە هەرێمدا بكرێت، بەئاراستەی هەڵبژاردنی پەرلەمانێك كە جێی خستنەڕووی داواكارییەكانی خەڵك بێت، لەوێشەوە حكومەتێكی خزمەتگوزاری كارا دابمەزرێت”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی دواتر

چوار كۆچبەر لە كەناڵی ئینگلیز گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share