سەعدی پیرە: دوژمنایەتییمان لەگەڵ کەسدا نییە

سەعدی پیرە لە پرسەی ئەو گەنجەی کە لەلایەن زێرەڤانییەکەوە لە هەولێر کوژرا رایگەیاند، ناکرێت ئەم هەموو چەکە بێمۆڵەتە بڵاوبکرێتەوە و هەرکەسێک ویستی بەکاریبهێنێت.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمە شەهیدی بەرەڵایەتی ناو ئیدارەی ئەم هەرێمەیە، ئەگەر کێشەیەک هەبێت دەبێت لە رێگای یاسا و دادگاکانەوە چارەسەربکرێن، ناکرێت هەر ئەم هەموو چەکە بێمۆڵەتە بڵاوبکرێتەوە و هەر کەسێک عەقڵی گرتی بەکاریبهێنێت.

وتیشی، من لەمە تێناگەم کاتێک شتێكی وادەبینن، ئارەقە ناکەن و باسی خۆڕاگری و چارەسەر و بونیادنان و ئاوەدانی دەکەن، ئەمە کەی ئاوەدانییە؟ شتێک لە لوبنان باشترە.

باسیلەوەشکرد، کە ئێمە باسی گۆڕین دەکەین دەمانەوێت ئەمانەی کە هەیە بیگۆڕین ئەگەر نا دوژمنایەتییمان لەگەڵ کەسدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share