لە بەغداوە وادەی ناردنی تەواوکاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

سەرچاوەیەک بە پێگەی بەغداد الیومی وتووە، رۆژی یەکشەممە تەواوکاریی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی ئاب رەوانەی هەرێم دەکرێت، پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بە گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، بەڵێنی ناردنی تەواوکاریی مووچە دراوە لە رۆژی یەکشەممەدا و دوای ماوەیەکی کورتیش پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی ئەیلول رەوانە دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی یەکشەممە تەواوی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی ئاب رەوانە بکرێت، دەنێردرێت.

رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەش کرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دواین جار داوای کردبوو.

باسی لەوەشکرد، “بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی  243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب راگیرابوون، هەروەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: بە نیگەرانییەوە لە دۆخی بەیروت دەڕوانین

بابەتی دواتر

هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی لەگەڵ وڵاتێک راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share