سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست جەنگی لوبنان بەردەوامی هەیە و گیانلەدەستدان بۆ 1540 کەس بەرزبووەتەوە

دەستەی فریاگوزاری لوبنانی بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە وڵاتەکە بەرزبووەتەوە بۆ 1540 کەس، ئەوەش لەدوای دەستپێکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکە لە 8ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەم ماوەیەدا 1540 کەس گیانیانلەدەستداوە و 5410 کەس برینداربوون، جگە لەوەش خەڵکێکی زۆر کە ژمارەیان دەگاتە 77 هەزار و 100 کەس ئاوارەبوون لەناوچەکانی خۆیان.

بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان، بەشێک لە ئاوارەکانی لوبنان روویان لە سووریا کردووە کە ژمارەیان دەگاتە 600 کەس.

سەرەڕای ئەوەی رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا، تیایدا دۆخی لوبنان و پەرەسەندنەکان تاوتوێکران، پێشینازی 21 رۆژ ئاگربەست کراە بۆ چارەسەرکردنی لە رێگەی دیبلۆماسییتەوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن هەردوو وڵاتەوە پێشنیازەکە قبوڵنەکراوە.

بابەتی پێشتر

نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای وەرزی چین و چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: كاری لە پێشینەمان بە پیشەییكردنی وەرزشە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share