ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2025 رادەگەیەندرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی تیروپشکی بۆ ناوی حاجیانی ساڵی 2025 ئەنجامدا.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 117 هەزار کەس کە ناویان بۆ بەجێهێنانی پرۆسەی حەج تۆمارکردووە ناویان دەچێتە تیروپشکەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ساڵی 2025 دا.

ئاشکراشیکرد، پرۆسەی تیروپشکەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ساڵانی 2017 و 2023 ناویان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج نووسیووە و حەجیان نەکردووە.

باسیلەوەشکرد، بۆ ساڵی 2025 ژمارەی حاجیانی کوردستان لە چوار هەزار 685 کەسەوە، زیادکرا بۆ پێنج هەزار 120 کەس.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ ناوی ئەو حاجیانەی بۆ بەجهێنانی حەج ناویان دەرچووە بڵاوبکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

دامەزراندنی سێ یەکەمەکان تاوتوێ دەکرێت

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ 151 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share