ستران عەبدوڵا: ئەم هەڵبژاردنە گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حكومڕانییەكی دروست

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازترینە، یەكلاكەرەوەیە و گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز و راستەڕێی حومكڕانییەكی دروست كە دەربەستی ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بێت، هەموو ئەوانەی دوو دەیەیە داخوازیی چاكسازی و گۆڕانكاری و نوێكردنەوەی سیاسەت و كوردایەتی بەرزدەكەنەوە ئێستا باشترین هەلە”.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێكدا دەڵێت، “هەموو هەڵبژاردنێك چارەنووسسازە، ئەمەی ئەمجارە چارەنووسسازترە، یەكلاكەرەوەیە و گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز، گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حومكڕانییەكی دروست كە دەربەستی ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان بێت، گەڕانەوەیە بۆ ئیدارەیەكی چالاك و چاپووك بۆ یەك قەوارەی هەرێمی كوردستان كە هیچ شار و پارێزگایەكی بە بارمتەی جیاكاری و قۆرخكاری وەرنەگیرابێت.

باسی لەوەش كردووە، “ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی سیاسیی وڵاتەكەمانە و دەرفەتێكە مەگەر لە راپەڕینی 1991ی كوردستان و پڕۆسەی ئازادیی عێراق لە ساڵی 2003 هی وا لوابێت، گەلی كوردستان شایانی باشترینە و سەربەرزیی خاك و وڵاتی خۆیەتی، ئەركی هێزە حەریفەكانی كوردستانە ئەم دەرفەتە لەبار نەبەن و بیقۆزنەوە بۆ سەرخستنی دیموكراسی و حوكمڕانییەكی خەمخۆر كە نەوت و داهات و سەرمایەی كوردستان لە قوماری سیاسیی درۆزنانە و سەرچڵی ناكامڵ و بێباكی تەسكی حزبایەتیدا بە خەسار نەدات”.

راشیگەیاندووە، هەموو ئەوانەی دوو دەیەیە داخوازیی چاكسازی و گۆرانكاری و نوێكردنەوەی سیاسەت و كوردایەتی بەرزدەكەنەوە ئێستا باشترین هەلە، ئێستا دەرفەتە بەهرە لە هێز و وزەی بێ پایانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەربگرن و بە دەنگی بەرز و بە سەنگی خۆیان پشتیوانی لە خیتاب و خەباتی هەڵسانەوەی یەكێتیی بكەن و جا ئەگەر گەرەكمانە دوارۆژ مسۆگەر بكەین، ئەگەر نییەتمانە مناڵ، كچان و كوڕان، نەوەكانی داهاتوومان خەم و پەژارەی سەردەمی ژێردەستی جارانی حوكمی بەعس و ناخۆشیی كەمدەرامەتی و كەمدەرفەتی دەساڵی رابردوو تێپەڕێنن كە بە بڕیاری پارتی تووشی هاتین، ئەگەر بەڕاستمانە كە بێگومان بەڕاستمانە، هەنووكە ئەم رێوشوێنە ئاشتیخواز و مەدەنییەی هەڵبژاردن باشترین و جددیترین رێگای ئاوەدانییە.

بابەتی پێشتر

یەکەم رێکاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

بەغداد 333 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت و لە سبەینێوە كۆتایی دێت.…
Total
0
Share