بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕیزەکانی ئەستۆن ڤێلا، یانە ئینگلیزیەکەی ناچارکرد بارەگای یانە دابخات.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە کۆی ستافە هونەری و کارگێڕیەکانی ڤێلانس 16 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە شەشیان یاریزانن لە پێکهاتەی سەرەکی پێکهاتەی یەکەم.
بەم هۆیەوە یانە مێژووەیەکە ناچاربوو ڕوبەروبوونەوەی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ” بە پێکهاتەی خوار تەمەن 23 ساڵانەوە بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ ئەنجامبدات.
لە ئێستادا ڕێژەی توشبووان لە ئەستۆن ڤێلا زیادیکردووە، بە بڕیارێکی کارگێڕی بارەگای یانە و تەواوی ناوچەی مەشقوڕاهێنانەکان تاوەکو کاتێکی نادیار داخراون.
سەرچاوەکان دووپاتیانکردووەتەوە، تاوەکو دڵنیابوونەوە لە تەندروستی یاریزانان ئیدارەی ڤێلانس بڕیاری نوێ دەرناکات و لەسەر ڕاسپاردەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەپێی پڕۆتۆکۆلەکان کاردەکەن، بەم هۆیەشەوە بە فەرمی ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 19ی پریمەرلیگی نێوان یانەکە و یانەی ئێڤەرتۆن دواخرا.
سەرەڕای ئەوەی یانەکانی دیکە 17 گەڕی خولەکەیان ئەنجامداوە، ئەستۆن ڤێلا لەم وەرزەدا 15 یاری ئەنجامداوە و 26 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی یانەکاندان.