قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆفسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد.

لە تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەممە لە هەولێر بە ئامادەبوونی ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لە هەڵبژاردنەكانی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرا و جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و سەركەوتووبێت لە بەدیهێنانی خواست و ئیرادەی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

هەردوولاش هاوڕابوون كە دەبێت گروپی چاودێریی نێودەوڵەتی لە نزیكەوە چاودێریی پڕۆسەی هەڵبژاردن بكەن.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوكۆكرا لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان كرا لە عێراق، بەو پێیەی هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، لەمبارەیەوە، قوباد تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە هاتنی وەفدەكەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، “هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان و لەناویشیاندا كێشەكانی پەیوەندیدار بە مووچە و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

بڕی 67 ملیار دینار رەوانەی سایلۆی سلێمانی کرا

بابەتی دواتر

کۆنفرانسی ئەپڵ 2024 بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ساڵی نوێی مامۆستایان و خوێندكاران پابەندی وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك دەكرێن؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پابەندكردنی مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاكسین و بەكارهێنانی ماسك لەلایەن خوێندكاران…
Total
0
Share