ئاگر ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی ئاگرکەوتنەوە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتیی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.

لە دارستانەکانی ویلایەتی لۆس ئەنجلس ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، دەیان هەزار خانوو و باڵەخانە مەترسیی سووتانیان لەسەرە.

بەهۆی ئەو ئاگرەوەی چەند ویلایەتێکی گرتووەتەوە لە زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکە پلەکانی گەرما بە شێوەی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی پێشبینی هەڵکردنی بایەکی بەهێز هەیە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی چەندین ناوچەی دیکەی نزیک لە ئاگرەکەیان دەرکردووە.

تا ئێستا سێ کارمەندی هێزەکانی ئاگرکوژێنەرەوە برینداربوون، پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەرزترببێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەک گۆڵگاری مێژوویی تۆپی پێ خاوەنی 901 گوڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share