کەسێک بە تۆمەتی بانگەشەیەکی ناتەندروست دەستگیركرا

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی راپەڕین تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی کەسێک کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کرد، کە سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردووە و دەستگیرناکرێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد

رۆژنامەنووسێک رایگەیاند، یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد. پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار،…
Total
0
Share