کەسێک دەستگیرکرا کە پارەی ساختەی لە قاسەی خزمێکدا داناوە

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە پارەی قاسەی کەسێکی نزیکی خۆی بە پارەی ساختە گۆڕیوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتییەکەوە، کە پارەی ناو قاسەی ماڵەوەی ساختە کراوە، دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر ئەم تاوانە و لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە، بۆمان دەرکەوت خزمێکی بە چەند جارێک پارەی ساختەی لەجێی پارە ئەسڵییەکە داناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی داواکار، لەناو قاسەکەیدا دۆلاری ئەمریکی ئەسڵی تێدا بووە، بەڵام تۆمەتبارەکە هەر جارە و بڕێک لە پارەکەی بردووە و لە جێگای ئەوە پارەی ساختەی داناوەتەوە، بۆیە دوای چوونی بۆ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو، بۆی دەرکەوتووە کە پارەکانی ئەسڵی نین و ساختە کراون.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار دانیناوە تاوانەکەیدا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، دوای دەستگیرکردنی، رادەستی دادگا کرا و راگیرا.

بابەتی پێشتر

د. رێبوار محەمەد ساڵح: گوزەشت ئەو عەیامەی پارتی چی بوێت بۆی بچێتەسەر

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: سەرکەوتنی ئێمە لە کەرکوکدا تاقیدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى ‏وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و…
Total
0
Share