لە چین پاسێک خۆی کرد بە ناو خەڵکدا و 11 کەس گیانیان لەدەستدا

پاسێکی خوێندنگە خۆی کرد بەناو خەڵکدا و 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان خوێندکارن.

تەلەفزیۆنی رەسمیی چین بڵاویکردەوە، پاسێکی خوێندنگە ئەمڕۆ سێشەممە، لەبەردەم خوێندنگەیەکی ناوەندیدا خۆی کردووە بە ناو خەڵکدا و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان خوێندکارن.

رووداوەکە کاتژمێر 7:27 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لە بەردەم خوێندنگەیەکی شاندۆنگ روویداوە کاتێک کە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە و خۆی بە کۆمەڵێک منداڵ و دایک و باوکدا کێشاوە کە لەسەر شۆستەکە وەستاون.

چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە دەردەکەوێت ژمارەیەک دایک و باوک بەهانای چەند منداڵێکەوە دەچن کە بە جلی خوێناوییەوە لەسەر شۆستەکەن.

پۆلیسی ناوچەکە شۆفێرەکەی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەم هەفتەیە ساڵی نوێی خوێندن لە زۆرێک لە خوێندنگە حکومییەکانی چین دەستیپێکرد.

زۆرجار رووداوی هاتوچۆی کوشندە لە چین روودەدات بەهۆی لاوازیی ستانداردەکانی سەلامەتی و لێخوڕینی بێباکانە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەو هەڵانەی لە کاتی شوشتنی ددان دەکرێت و زیانی لە سوودەکانی زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share