بۆ یەکەم جار ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان، بە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە 9ی 2014ی عێراق مووچەکانیان وەردەگرن، هەموو خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش لەم بڕیارە سوودمەند دەبن.

هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کاریگەرییەکی باشی لەسەر بژێووی خانەنشینان دەبێت، بەهۆی ئەوەی مووچەکەیان زیاددەکات و مووچەی 200 هەزار دیناری و 300 هەزار دیناری خانەنشینان تا دوو هێندە زیاددەکات.

زۆرینەی بانکەکان لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵی جدییان داوە بۆ تەواوکردنی لیستی مووچەکانیان و هاوتاکردنی لەگەڵ عێراق بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، بەشێک لە بانکەکان شەوی رابردووش سەرقاڵی ئامادەکارییان بوون تاوەکو ئەمڕۆ بتوانن مووچە دابەشبکەن.

بڕیاری دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی لەگەڵ بەغداد، سەرچاوەکەی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقە لە مانگی 11ی ساڵی 2022، بەڵام سەرەڕای بڕیارەکە لەو کاتەوە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ خانەنشینێک مووچەی بە هاوتاکراوی وەرنەگرتووە.

هەر بۆیە، ئەمڕۆ خانەنشینان بە تامەزرۆییەوە روو لە بانکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی مووچە زیادکراوەکانیان کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانن بابەتی هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ بەغداد بچێتە سەر رێچکەی خۆی و بگەن بەو گۆڕانکارییە کاریگەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: لەخۆپیشاندانەکانی هەولێر هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنووسان و سەرکۆنەی دەکەین

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان سەرکۆنەی ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە هەولێر دەکات و داوادەکات…
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن

شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان  تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش،…
Total
0
Share