بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێک لە کەرکوک سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، لەگەڕەکى پەنجا عەلى شارى کەرکوك نزیک قوتابخانەى سەڵباتوو، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرمان کەوتووە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروستبووە و بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە منداڵەکان خنکاون.

تەندروستی کەرکوک خنکانی سێ منداڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکرردووە، ناویان جەنە و شەمس و ئەزەل بووە و تەمەنیان لە نێوان سێ بۆ 13 ساڵان بووە.

بابەتی پێشتر

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی  F-16بووە هۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا لە کارەکەی

بابەتی دواتر

وردەکاریی بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share