کوردێک دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران عەبدولرەحیم حسێن زادە_ی بە جێگری خۆی بۆ كاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە پەراوێزخراوەكان دەستنیشانكرد.

لەدوای پێکهێنانی حکومەتەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا عەبدولرەحیم حسێن زادە کە بە رەگەز کوردە وەک جێگری خۆی بۆ کاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە پەراوێزخراوەکان دەستنیشان بکات.

عەبدولرەحیم حسێن زادە ساڵی 1980 ی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستانە مسوڵمانی سوننە مەزهەبە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە پلانی شارستانیدا، سەرۆكی فراکسیۆنی مافی هاونیشتیمانیبوونە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی.

ئەمە یەکەمینجارە لە مێژووی ئێراندا کوردێکی سوننە مەزهەب بتوانێت بگات بەو پۆستە.

هەڵبژاردنی حسێن زادە لەدوای ئەو رەخنانە هاتن کە لەکاتی پێکهێنانی حکومەتەکەیدا لە پزیشکیان گیرا بەوەی نە کورد نە مسوڵمانی سوننە مەزهەبی بەشداریی پێنەکردبوو.

بابەتی پێشتر

بڕیار رەشید: تاوەکو کێشە لە لیستی مووچەدا هەبێت کێشەی دواکەوتنی چارەسەرنابێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share