کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی ئاشکرادەکرێت

زانایانی ئەمریکی توانیویانە کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی لەسەر جەستە و کۆئەندامی دەمار ئاشکرابکەن.

زانایانی فیسیۆلۆژیای دەماری و زانایانی بایۆلۆژی لە زانکۆی تەندروستیی هارڤارد ئاشکرایان کردووە، هۆرمۆنی غودەی دەرەقی T3 کاریگەری لەسەر توێکڵی مێشک و بەشەکانی تری کۆئەندامی دەماری ناوەندی هەیە کە بەرپرسن لە زانینخوازی و ویستەکان بۆ فێربوون و هەستکردن و دەربڕینەکان.

تاقیکردنەوەکان لەسەر مشکەکان کراون و دەریانخستووە کە ئەو وەرگرانەی کە مۆلیکولەکانی هۆرمۆنی T3 دەناسنەوە تەنها لە ئەندامەکانی ناوەوەی مشکەکاندا نەبوون، بەڵکو لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی توێکڵی مێشک و بەشەکانی تری مێشکدا بوونیان هەبووە.

چالاکبوونی دەمارەکان و پشتگیریکردنی خانەکان لە سیستەمی دەماری مشکەکاندا بووەتە هۆی  گۆڕانکاری بەرچاو لە رەفتاری مشکەکاندا، مشکەکان زیاتر زانخواز بوون و مەیلیان بۆ گەڕان بەدوای شتە نامۆکاندا هەبووە.

دانیال هۆبام، توێژەر لە زانکۆکە دەڵێت،  زۆر سەرم سوڕما کە هۆرمۆنی غودەی دەرەقی و کاریگەرییەکی وا بەهێزی لەسەر رەفتاری دەروونی هەیە، بەڵام لەم دواییانەدا بۆمان دەرکەوت کە هۆرمۆنەکە کاریگەری زانخوازی زۆری لەسەر مرۆڤ دەبێت.

بابەتی پێشتر

سوودەکانی رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە لەبارەی رووداوەکەی سەرچنار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share