لە هەولێر مامۆستایەك بە تۆمەتێكی نامۆ سزادەدرێت

لەلایەن دادگایەكی هەولێرەوە مامۆستایەكی سنوورەكە بە تۆمەتێكی سەیر بە ماوەی ساڵ و نیوێك زیندانی سزادەدرێت.

چالاكوانانی هەولێر و دهۆك بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دادگای هەولێر مامۆستا (لوقمان نەجم)ی بە 18 مانگ زیندانیكردن سزاداوە.

وەك چالاكوانان بڵاویانكردەوە، تۆمەتی ئەو مامۆستایە بریتییە لە “بردنی سێ كارتۆن بسكیت بۆ پەكەكە”.

لوقمان نەجم، مامۆستای ئامادەیی لە شارۆچکەی سیدەکانی ناوچەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا و، لەو ماوەیەشدا بڕیاری فەسڵكردنی لە وەزیفە بۆ دەچوو.

كەسوكارەكەشی رەتیدەكەنەوە پەیوەندی بە هیچ هێز و لایەنێكەوە هەبێت و دەڵێن، تەنها وەك چالاكوان و رەخنەگرێكی حوكمڕانی لە سنوورەكە كاریكردووە.

بابەتی پێشتر

سوودەکانی تۆوی چیا

بابەتی دواتر

21 ملیۆن کەس بەشداریی رێورەسمی چلەی ئیمام حسێنیان لە کەربەلا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share