ئەندامێكی دەستەی ڕەوتی حیكمە هەردوو هاوپەیمانیی فەتح و سائیرون بەوە تۆمەتباردەكات كە هەوڵدەدەن هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە بۆ تشرینی یەكەمی داهاتوو دوابخەن.
ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیكمە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم وتی، هەریەك لە ڕەوتی حیكمە و هاوپەیمانیی نەسڕ لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە وادەی پێشنیاركراودا لە حوزەیرانی داهاتوودا.
عەبودی ئەوەشی وت، “هەردوو هاوپەیمانیی فەتح و سائیرون هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختە دەدەن بۆ 30ی تشرینی یەكەمی داهاتوو، هەردووكیان لەڕێی پشتیوانیكردنی بۆچوونی درێژكردنەوەی ماوەی تاووتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بۆ زیاتر لە 45 ڕۆژ كار لەسەر دواخستنەكە دەكەن”.
بەپێی وتەی بەرپرسەكەی ڕەوتی حیكمە، بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ئەنجومەنی دادوەری بەڕێوەبچێت بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن یان مانەوە لەسەر ئەو وادەیەی لەلایەن حكومەتەوە پێشنیاركراوە.