ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

ئیدارەی گەرمیان 81 کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەکەیان لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندیکردن، 81 کەس لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و کارگوزار و شۆفێر بۆ دیوانی ئیدارەکە وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت.

باس لەوەش دەکات، داواکاران دەتوانن لە رێگەی لینکی دامەزراندنەکەوە لەماوەی 15 رۆژدا واتە لە ئەمڕۆ 22ی ئابی 2024 ەوە تاوەکو 5 ی ئەیلولی 2024 فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن.

.لینکی فۆڕمی دامەزراندن

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە…
Total
0
Share