قەڵادزێ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شەقامی 60 مەتریی قەڵادزێ كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

عەلی عەبدوڵا ئیسماعیل، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە نێوان پیكابێك و ماتۆڕسكیلێكدا لەسەر شەقامی 60 مەتریی قەڵادزێ كەسێك گیانیلەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

وتیشی، “بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەشدەكات

سەرۆكی لیژنەی وزەی ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان دەیەوێت نەوتى سپى بەسەر دانیشتووانى گەرمیاندا دابەشنەکات و…
Total
0
Share