رێگای سلێمانی -دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، دوای داخستنی بۆ ماوەیەک رێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەرووی شۆفێراندا کرایەوە.

جاسم عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کێشەی بەردەوامی ئێمە بارهەڵگرەکانی رێگای دەربەندیخان-سلێمانییە، بەهۆی ئەوەی بەشێکیان پابەندنین بە مەرجەکانی توندوتۆڵی بارهەڵگرەکانیان و کێشە و گرفت دروستدەکەن.

ئاشکراشیکرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی رەش کە لەسەر رێگای سلێمانی -دەربەندیخان رۆیشتووە بەهۆی نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی بڕێکی زۆری نەوتی رەش لێڕژاوە و کێشەی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستکرد و بۆ ماوەیەک رێگاکە داخرا.

باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانمانەوە رێگایە پاکژکراوەتەوە و هاتوچۆی شۆفێران دەستیپێکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا دوو هەزار بەندكراو لە یەك رۆژدا ئازاددەكات

بابەتی دواتر

كەی مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەردەگرن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share