کۆمسیۆن شایستەی دارایی کارمەندانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دیاریکرد

ئەنجومەنی کۆمسیاران شایستەی دارایی ئەوکەسانەی دیاریکرد کە وەکو کارمەند بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران شایستەی دارایی ئەو کارمەندانەی دیاریکرد کە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

وتیشی، “بڕی 150 هەزار دینار دەدرێت بەو کەسانەی فەرمانبەرن و بەشداریی پرۆسەکە دەکەن، هەروەها دەرچووان و خوێندکارانیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت”.

بڕیارە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

بابەتی پێشتر

هەولێر.. ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی قەنەفە کەوتەوە

بابەتی دواتر

رۆژێک پشوو لە عێراق راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share