ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا حكومەتی هەرێم ئامادەنییە وەك پێویست بەبانكیكردنی مووچە دەستپێبكات و لەسەر داهاتی نانەوتی، هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لیستەكان كێشەی تێدایە و تائێستا بابەتی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم یەكلانەكراوەتەوە و بۆ هەموو ئەو بابەتانە پێویستە هەرێمی كوردستان هەنگاو بۆ چارەسەركردنی بنێت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، “تائێستا حكومەتی هەرێم ئامادەنییە وەك پێویست بەبانكیكردنی مووچە دەستپێبكات و لەسەر پرسی داهات هەرێم و بەغددا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی “.