بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ 17 کەس لە سودان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە سودان 17 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران خانوو داڕمان.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە سودان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بارانە بە خوڕەکە لەشاری ئەبو حەمەد روویداوە لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە لە کاتێکدا نزیکەی 16 مانگە روووبەرووی شەڕێکی وێرانکەر بووەتەوە.

ئەو سەرچاوە پزیشکییە کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەبو حەمەد کاردەکات دەڵێت، گیانلەدەستدانی ئەو 17 کەسە بەهۆی داڕمانی خانووەوە بووە و ژمارەیەک برینداریش هەن کە دەچنە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری شایەتحاڵێکەوە دەڵێت، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی داڕمانی زۆرینەی خانووەکانی شارەکە و تێکدانی سەرجەم دوکانەکانی بازاڕ.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەوە جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو 17 کەسە، دەیان کەسیش برینداربوون و هەزاران خانوو داڕماون یان زینانیان پێگەیشتووە.

نزیکەی 16 مانگە سودان رووبەڕووی شەڕ بووەتەوە کە وێرانکارییەکی گەورەی ژێرخانی ئابوری دروستکردووە و ملیۆنان کەس بە ناچاری هەڵاتون.

 

 

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 120 کەس لە تۆکیۆی ژاپۆن بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ژمارەی کرێکارانی بیانیی رێگەپێدراو لە عێراق گەیشتووەتە 51 هەزار کرێکار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share