دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکێکی حکومی لە کەرکوک دەرچوو

دەستەی دەستپاکیی فیدڕاڵیی عێراق بڵاویکردەوە، بە غیابی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بەسەر بەڕێوەبەر و بەرپرسێکی دیکەی بانکی رەشید لە کەرکوک دەرچوو بە تۆمەتی زیانگەیاندنی بەمەبەست بە دارایی و بەرژەوەندییەکانی شوێنی کارەکەیان.

دادگای تاوانەکانی کەرکوک، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر نەجات عەلی جەواد موودیری پێشووی بانکی رەشید لە کەرکوک و سەعد حەسەن موسا، بەڕێوەبەری ژووری چالاکییە بانکییەکان دا داوە لەسەر ئەوەی ئەستۆپاکییان بۆ کۆمپانیایەک کردووە و رێگەیان داوە پارەکانی دەربکات بەبێ ئەوەی پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێکردبێت کە لە گرێبەستەکەیدا هاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوەی تەواو و خستنەڕووی هەموو بەڵگەنامە و نوسراوەکان دادگا بڕیارەکەی دەرکردووە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە هاوکات لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵکە گواستراوە و نەگواستراوەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی فه‌تح داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات ‏

هاوپەیمانیی فەتح داوای هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجامه‌كانى هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ‏عێراق دەكات، سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ئاشكرایكرد، به‌فه‌رمى داوای یاساییان بۆ ‏ئه‌و…
Total
0
Share