نوێترین زانیاری لەبارەی یەکخستنی مووچەی خانەنشینی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە لیژنەیەکی هاوبەشی پەیوەندیدار بۆ یەکخستنی مووچەی خانەنشینی دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکات.

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد هەمزە سەرۆکی لیژنەی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو کۆبووینەوە، داوامانلێکرد هەرچی زووە کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی یاساکە لە هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر دیوانی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانێکی دەرکردبوو بۆ پێکهێنانی لیژنەکە، بەڵام لایەنەکانی دیاریینەکردبوو، لە 21 ی تەمموز فەرمانێکی نوێی دەرکردووە و لایەنەکانیشی دیاریکردووە.

ئاشکراشیکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوەکانی لیژنەکە دەستپێدەکەن، بەڵام ناتوانن نوێنەری یەکێتی خانەنیشینان ناتوانن لەناو لیژنەکەدا بن، بەپێی ئەوەی لە فەرمانە وزارییەکەدا ناویان نەهاتووە، بەڵام دەتوانن لە رێگای ئێمەوە هەرچییەکیان هەیە بیگەیەنن و کاری لەسەربکرێت.

بابەتی پێشتر

سبەینێ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکێکی حکومی لە کەرکوک دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیزەت دوری کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ بەیاننامەیەک بەناوی حزبی بەعسی عێراقییەوە بڵاوکراوەتەوە کە مردنی عیزەت دوری ڕاگەیاندووە. لە یەکێک لە وێبسایتەکانی نزیک…
زیاتر ببینە

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا

لەكاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلی باوكی لە گەراجی ماڵەكەیاندا مێردمنداڵێكی پانزە ساڵان گیانیلەدەستدا عەقید ئومێد عەبدوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوكان ڕاگەیاند،…
Total
0
Share