کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەرکرا

کێشەی کارەبای پرۆژەی ئاوی سلێمانی چارەسەرکرا و دابەشکردنی ئاو بەسەر ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاویان بۆ دروستبووبوو دەستپێدەکاتەوە.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، تیمەکانی کارەبای سلێمانی کێشەی هێڵی 33 کەی ڤیی دووکان و پڕۆژەی ئاوی سلێمانیان چارەسەرکرد و کارەبایان بۆ پڕۆژەی ئاوەکەیان گەڕاندەوە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەداخەوە بەهۆی بڕانی چەند جارەی کارەبا لە پڕۆژەکانی دابەشکردنی ئاو زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بەتایبەت گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و کوردسات و هەواری شار بۆ ماوەی یەک رۆژ دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
0
Share