راپۆرتێک: دزە راستەقینەکەی دزیی سەدە دەستگیرنەکراوە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە راپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات، ئەو پارەیەی لە تاوانی دزی سەدەدا دزرا بە نزیکەیی 11 ترلیۆن دینارە و تا ئێستا تاوانبارە راستەقینەکە دەستگیرنەکراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، چاوەڕێ دەکرێت ئاڕاستەی لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی دزی سەدە بەرەو ئاشکراکردنی شاخێک لە گەندەڵی بمانبات، گومانیش دەکرێت تا ئێستا ئەو تاوانە بەردەوامیی هەبێت.

ئاشکراشیکرد، ئەو پارەیەی دزراوە زۆر زیاترە لەو بڕەی لە رابردوودا باسدەکرا، پێدەچێت بڕەکەی بگاتە 11 ترلیۆن دینار، کە لەو بڕە تەنها 600 ملیار دیناری گەڕێندراوەتەوە.

هەر لە راپۆرتەکەدا باسلەوەکراوە، تا ئێستا نۆ کەس لەسەر ئەو تاوانە دەستگیرکراون، کە وەک ئامرازێک بەکارهێنراون، تا ئێستا نەتوانراوە دزە راستەقینەکە بدۆزرێتەوە، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کەسەکە دەسەڵاتی هەیە و دەتوانێت خۆی بدزێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

باوکی ئەو منداڵەی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی گۆیژە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چارەنووسی ئەو یاسایانە ئاشکراکران کە لەلایەن حکومەتەکەی سودانییەوە لە پەرلەمان کشێنراونەتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەدوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی ژمارەیەک یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندووەتەوە، ئەمەش رێکارێکی یاسایی…
Total
0
Share