کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم پلەی گەرمی بە(1 بۆ2) پلە نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لەناوچەکانی باکووری هەرێم.

لە بارەی پلەی گەرمیی ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لەناوچەکانی ناوەراستی هەرێم بە نزیکەى بە(1 بۆ2) پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باس لە ئەوەش دەکات، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 41

دهۆک : 43

کەرکوک : 45

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :44

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 46

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share