توێژینەوەیەک: دەرمانێکی باوی ئازارشکێن رەنگە یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بدات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بە بەردەوامی خواردنی جۆرێک لە دەرمانی ئازارشکێن یارمەتیی کەمکردنەدوەی مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە دەدات.

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێکی نەخۆشخانەی گشتیی ماساتشوستس-ەوە ئەنجامدراوە و ئاشکرایکردووە کە خواردنی دوو حەبی ئەسپرین لە هەفتەیەکدا رەنگە یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە ژیانیان ناتەندروستە.

توێژنیەوەکە نزیکەی 108 کەسی پسپۆڕی تەندروستی لەخۆگرتووە کە زۆربەیان تەمەنیان نزیکەی 50 ساڵ بووە.

توێژەران ئاستی وەرگرتنی ئەسپرینیان دیاریکردووە و نمرەیان بۆ داناوە بەراورد بە پێوەرەکانی جەستە و خواردنەوەی کحول و چالاکیی جەستەیی و خۆراک و ئارەزووی جگەرەکێشان.

توێژەران بۆ ماوەیەکی زۆر چاودێریی کۆمەڵێک کەسیان کردووە کە لە توێژینەوەکە بەشداربوون، بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی شێوازی ژیانیان ناتەندروستە، بەتایبەت ئەوکەسانەی کێشیان زیادە یان جگەرە زۆر دەکێشن زۆرترین سوودیان لە بەکارهێنانی ئەسپرین وەرگرتووە بەراورد بە هاوتەمەنە تەندروستەکانیان.

بەشداربووە ناتەندروستەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵەیان بە رێژەی 3.4% هەبووە بەبێ بەکارهێنانی حەبی ئەسپرین، لەبەرامبەردا ئەو بەشداربووانەی حەبی ئەسپرینیان بەکارهێناوە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵەیان بە رێژەی 2.1% بووە.

د. دانیال سیکافی، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە و پسپۆڕی گەددە و ریخۆڵە لە نەخۆشخانەی گشتیی ماساتشوستس دەڵێت، ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریدەخەن کە بەکارهێنانی ئەسپرین دەتوانێت رێژەیەکی بەرچاو مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە کەمبکاتەوە.

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە باوترین جۆری شێرپەنجەن لە سەرانسەری جیهاندا، کە پەیوەندییان بە قەڵەوییەوە هەیە و زیاتر لەنێو گەنجاندا بڵاون.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەو 10 خۆراكەی بۆ دابەزاندنی كێش هاریكار دەبن

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەمموز راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share