عێراق خورما هەناردەی چین دەکات

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی خورمای عێراقی بۆ چین هەنگاوێكی ئابوریی گرنگە و دوو سوودی سەرەکیی هەیە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، دەستپێشخەریی هەناردەکردنی خورما بۆ چین هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پەرەپێدانی کەرتی خورما لە عێراق  و وادەکات گرنگیدان بە چاندنی خورما زیادبکات و بەبازاڕکردنی لەسەر ئاستی جیهان بباتە قۆناغێکی باشترەوە لەوەی هەیە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، ساڵانە حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنی نەوتەوە بۆ چین 23 ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام نەوت بە تەنها بەس نییە و پێویستە کاڵا و شمەکی دیکە هەبن هاوشێوەی نەوت هەناردەی دەرەوەی عێراق بکرێن.

بە گوێرەی داتاکان، عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2024دا شەش هەزار و 500 تۆن بووە بۆ وڵاتی جیهان و بەهاکەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share