کۆمسیۆن وادەی تیروپشکی بۆ کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، 11 ی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆ کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان ناویان تۆمارکردووە.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڕیاریداوە 11 ی ئاب لە ئۆفیسی هەولێر تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش کۆمسیۆن پێویستی بە 43 هەزار کارمەند هەیە.

بابەتی پێشتر

تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئیتاڵیایەوە گەڕێندرایەوە هەرێم

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس لەسەر رێگەی تەکیە – چەمچەماڵ برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share