ئۆتۆمبێل لێیداوە
پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری لەبارەی هاوڵاتییەكەوە بڵاودەكاتەوە

پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری لەبارەی هاوڵاتییەكی بێ ناسنامەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، كاتژمێر 9ی شەوی 26ی ئەم مانگە لە فولکەی تانجەرۆ هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر، ئۆتۆمبێل لێیداوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە و بێ هۆشە.

ئاماژەشدەدات، “ناوی سیانی و تەمەنی نەزانراوە، پانتۆڵێکی کابۆی شین و کراسێکی خەت خەتی شین و مۆر و سپی لەبەردایە”.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوكاری یان هەر هاوڵاتییەک دەکات کە دەیناسێت یان زانیاری لەسەری هەیە سەردانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بکات یان پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفۆنەكانی (0533310643 – 0533194011)ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتار: حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی تەواوی مووچەخۆران بدات

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە 21 پەرلەمانتارن داوا لە حەکومەتی هەرێم دەکەن بەزوویی مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share