چۆن لە رێگای تیشکی خۆرەوە ڤیتامین D بە شێوەیەکی تەندروست وەردەگریت؟

لای هەمووان ئاشکرایە سەرچاوەی سەرەکی وەرگرتنی ڤیتامین D بۆ جەستە لە رێگای تیشکی خۆرەوەیە، بەڵام چۆن و لە چ کاتێکدا جەستە سوود لەو ڤیتامینە وەردەگرێت؟

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی بۆ ئەوەی جەستە سوود لە تیشکی خۆر وەربگرێت بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D پێویستە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکرێت

-لەو کاتانەدا کە تیشکی خۆر لە بەرزترین ئاستیدایە، پێویستە رۆژانە 10-15 خولەک لەبەردەم تیشکەکەیدا بمێنیتەوە، لە رۆژانی هەوردا 20-30 خولەک پێویستە.

-کاتژمێر 11:00 بۆ 3:00 ی دواینیوەڕۆ باشترین کاتە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D لە تیشکی خۆرەوە.

-دەست و پێیەکان رووتبکرێن بۆ بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆرن، بەسن بۆ ئەوەی سوودی لێببینیت.

-ئەگەر رەنگی پێستت تۆخە پێویستت بە کاتی زیاترە بۆ وەرگرتنی ڤیتامین D بەراورد بەو کەسانەی رەنگی پێستیان کاڵە.

بابەتی پێشتر

وەزیری كۆچ: 463 ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share