ساڵانە عێراق توانای بەرهەمهێنانی 24 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەیە

دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق رایدەگەیەنێت، توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ساڵانە دەگاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل.

قوسەی عەلی کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ”کارگەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەگەڵ کۆمپانیا ناسراوە نێودەوڵەتییەکان رێککەوتوون و ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە و توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەشیان دەگاتە 24 هەزار ئۆتۆمبێل لە جۆری جیاواز”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”مۆدێلەکان پێکدێن لە ئۆتۆمبێلی دوو دەرگا، چوار دەرگا، بارهەڵگر و چەند جۆرێکی دیکە و پاڵپشتیکاری تەکنیکیی پڕۆژەکە یەکێک دەبێت لە کۆمپانیا چینییە بەناوبانگەکان کە خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لەو بوارەدا”.

دەشڵێت، ”ئەم ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی رەسمی لەلایەن حکومەتەوە نمایشدەکرێن و بۆ فرۆشتن بە هاوڵاتییان بەردەست دەبن”.

بابەتی پێشتر

مارێک لەناو داشبۆردی بارهەڵگرێک دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: هۆڵەندییەکان باڵابەرزترینی جیهانن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هۆشداریی دەدات

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دەدات له‌ ڕێگه‌ی “چه‌واشه‌كاریی ئینته‌رنێتەوە” وڵات به‌ره‌و توندوتیژی و پشێوی بڕوات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی…
Total
0
Share