بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن لە سەموونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەكان قەدەغەكرا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن لە سەموونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەكان قەدەغەكرا

د. سەركار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 14ی ئەم مانگەوە لە وەزارەتی تەندروستیی بڕیاردرا كە كیسی نایلۆن لە كیسەی نایلۆن لە سەموونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەكان قەدەغەبكرێت و لەبەرامبەردا كیسەی كاغەز بەكاربهێندرێت و ئەوەش لە پێناو سەلامەتیی هاوڵاتییاندایە.

وتیشی، “بڕیارەكە گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان پێكراوە و لە و وادەیەی كە بڕیارەكە دەرچووێندراوە كاری پێدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

سبەی مووچەی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share