شێرزاد سەمەد: پارتی کوردستانی هەراج کردووە نەک تەنها کەرکوک

بەرپرسێكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، رێکەوتنی پارتی لەگەڵ لایەنە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک هەراجکردنی کوردستانە نەک تەنها کەرکوک.

شێرزاد سەمەد، لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێکكەوتنی پارتی لەگەڵ لایەنە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک لە کۆبوونەوەی سێیەمی سودانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک خرایەڕوو، بەهۆی ئەوەی بەتەنیا ناتوانن رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن تەواوبکەن.

وتیشی، “لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم هەوڵانە جگە لە خۆسوککردن و هەراجکردنی ئیرادەی خەڵکی کەرکوک هیچی دیکەی لێسەوز نابێت و دووبەرەکی و ناکۆکی لێدەکەوێتەوە”.

بەرپرسەكەی هەڵبژاردنی یەكێتی باسی لەوەشکرد، پارتی لە هەرێم لە مەسەلەی حوکمداری، مووچە و بەڕێوەبردن شکستی هێناوە، دەیەوێت بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شکستانەی کێشەکان بۆ کەرکوک بگوازێتەوە.

جەختیشیکردەوە، “ئەم هەوڵانە، هەوڵی خیانەتکارانەی گەورەن کە هەموو کەرکوکییەکانیش دەزانن، بەڵام ئەوان هەموو کوردستانیان هەراجکردووە، نەک تەنها کەرکوک”.

بابەتی پێشتر

لە عێراق زیاتر لە 10 جۆر ئاژەڵی کێوی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

بابەتی دواتر

تەیف سامی بانگهێشتی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share