تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەدی کیمیا دۆزرایەوە

قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەدی کیمیا دۆزرایەوە.

سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان ئەوەی خستەڕوو، ”شوێنی تەرمی مامۆستا سامان ئەحمەدی کیمیا لە ناوچەی گەشتیاریی شەمێران دیاریکراوە و دۆزراوەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمەکەدان”.

شەوی هەینی رابردوو مامۆستا سامان ئەحمەد لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی دەربەندیخان خنکا و لەرێگای چەند تیمێکەوە پڕۆسەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی دەستیپێکرد و سەرەنجام تواندرا ئەمڕۆ بدۆزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی: دەنگۆی ئازادکردنی دیلەکانی شەڕی ئێران-عێراق دوورە لە راستییەوە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە…
Total
0
Share