پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و عێراق.

قوباد تاڵەبانی. جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێكدا رایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە لە رووبەڕووبوونەوەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر، کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهید بوو و کارمەندێکی دیکەش برینداربوو.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، “لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی هۆشیاری و هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی ئاسایش و هەموو هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە لە ئاستێکی زۆر باشدا توانراوە ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوبێت، بەڵام هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر کوردستان و عێراق”.

جێگری سەرۆك وەزیران دڵنیاییش دەدات و ئاماژەدەدات، هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هێزەکانمان لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تا دواین تیرۆریست بە سزای خۆی دەگەیەنن.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت، سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرز و هەڤاڵانی شەهید جوامێر رەشید لە هێزەکانی ئاسایش دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواکارم روحی شەهید جوامێر بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ کارمەندە بریندارەکەی هێزەکانی ئاسایش دەخوازم.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی جۆ بایدن لەدوای بریندارکردنی دۆناڵد ترەمپی رکابەری

بابەتی دواتر

روونکردنەوە لەبارەی دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای سلێمانی - چەمچەماڵ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share