لە پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا سێ كەس برینداربوون

دیمەنێكی دوای رووداوەكە

هاتوچۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل كە یەكێكیان بارهەڵگرە سێ كەس برینداربوون.

رووداوەكە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی سكانیا و شۆفرلێت ئۆپترا و كرۆلای تاكسی لە رێگای هاملتۆن روویدا.

هاتوچۆی سۆران بڵاویكردەوە، بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share