لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رەزامەندی لەسەر تەواوکردنی رێکارەکانی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە و دابینکردنی پێویستییەکان درا.
لەوبارەیەوە دکتۆر مەهاباد کامل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”لەدوای بڕیاری کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆکەمان، لە هەوڵی بەردەوامدا بووین بۆ دابینکردنی بودجەیەک بۆ پێداوستییەکانی ئەو کۆلێژە و لەو بارەیەوە نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەت کرد و ئێستاش ئەنجامەکەی دەبینین”.
سەبارەت بە تێچووی پڕۆژەکە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە دەڵێت، ”بە بڕی ملیارێک و 512 ملیۆن و 498 هەزار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەنجامدەدرێت”.