کۆمسیۆن دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوایین ئاماری تۆمارکردنی دەنگدەرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر تۆمارکراون.

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە کۆی سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 901 هەزار و 80 دەنگدەریان تۆمارکراون و کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکە لە سلێمانی لە کۆی ملیۆنێک و 496 هەزار و 152 دەنگدەر، ملیۆنێک و 146 هەزار و 530 دەنگدەر تۆمارکراون، لە پارێزگای دهۆکیش لە کۆی 926 هەزار و 746 دەنگدەر، 738 هەزار و 193 دەنگدەر تۆمارکراون.

سەبارەت بە پارێزگای هەولێر کۆمسیۆن باسیلەوەکردووە، لە کۆی ملیۆنێک و 366 هەزار و 462 دەنگدەر، ملیۆنێک و 16 هەزار و 357 دەنگدەر تۆمارکراون.

بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن.

لە رابردوودا بەشێک لە دەنگدەران کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبوو، هەر بۆیە کۆمسیۆن دەرفەتی تا 10 ی ئەم مانگەی بەو دەنگدەرانە داوە سەردانی بنکەکان بکەن و پەنجەمۆرەکانیان تۆماربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە و، بەبێ ئاگاداری…
Total
0
Share