هاتوچۆی چەمچەماڵ: لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەشت کەس بە رووداو‌ی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکردووە، رووداوی یەکەم وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک بووە لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر، لەسەر رێگای ناحیەی ئاغجەلەر _ گۆپتەپە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە کەسێکیش بریندارە.

باسیلەوەشکرد، بەهەمان شێوە رووداوی دووەمیش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە لە جۆری تۆیۆتا لاندکروزەر لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئیمانوێل ماکرۆن دەکات

بابەتی دواتر

باشترین چەرەساتەکان بۆ دابەزاندنی کێش

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share