لەتیف نێروەیی: یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادەیە

بەرپرسێکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، یەکێتی ئامادەکاری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات.

له‌تیف نێر‌وه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە،  “یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و بۆردی راگەیاندنیش ئامادەکاری بۆ هەڵمەت و بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە”.

لەتیف نێروەیی باس لە ئەوەش دەکات، “به‌شێك له‌و پلانه‌ی داده‌رێژرێت له‌لایه‌ن ئۆرگانەکانی یەکێتییەوە، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانی میدیاکەی و میدیاش په‌یامی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت”.

دەشڵێت، “به‌راوردی ئێمه‌ بۆ میدیاكارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ میدیاكارانی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ ‌و ئه‌و میدیایانه‌شی خۆیان به‌ ئۆپۆزسیۆن یان ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌بینن ئه‌وه‌یه‌، له‌ رووی ئیمتیازاتی ماددییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ كه‌مترین ئیمتیازییان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ رووی دڵسۆزییه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزی ده‌نوێنن له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان”.

رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هەنگاوێكی دیكەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share