بەم رێگایە بینایی چاوت بەهێز بکە

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە کۆلێژی لەندەنی زانکۆیی ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، دەکرێت لە رێگای رۆتینێکی ئاسانەوە بینایی چاو بەهێزبکرێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، سەیرکردنی تیشکی رەنگ سوور بۆ ماوەی سێ خولەک یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا بینایی چاو بەهێز دەکات ئەگەر بەهۆی چوونە تەمەنەوە لاواز بووبێت.
توێژەران پێش تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ توێژینەوەکەیان لەسەر مێش و مشک ئەنجامداوە و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە.

لە توێژینەوەکەدا بەشداری بە چەند کەسێک کرا کە تەمەنیان لەنێوان 34 بۆ 70 ساڵاندا بوو پێش سەیرکردنی رووناکی رەنگەکان پێوانەی ئاستی بینینیان کرا و دوای سەیرکردنی رووناکییەکەش دووبارە پێوانەی ئاستی بینینیان کرایەوە.

توێژەران گەیشتن بەو ئەنجامەی سەیرکردنی رووناکی رەنگ سوور بۆ ماوەی یەک هەفتە سێ خولەک لە بەیانیاندا بە رێژەی 17% ئاستی بینین باشتردەکات.
%

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان. لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی…
Total
0
Share