نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بەرزبووەتەوە و هۆكارەكانی ئاشكرادەكات.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی مریشك لە كیڵگەپەلەوەرییەكاندا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە كە دەخرێتە كێڵگەپەلەوەرییەكان و ساڵانە لەم كاتەدا كە پلەكانی گەرماوە روو لە بەرزبوونەوە دەكات چەند جۆرێكی ڤایرۆس لە نێو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاودەبێتەوە و ئەوەش زیان بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەگەیەنێت، جگەلەوەش یەك كیلۆ مریشك 2600 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكەوێت.

وتیشی، “لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە سێ هەزار و 200 دینار بۆ سێ هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت و نرخەكەی بە بەراورد بە چەند رۆژێك لەمەوبەر بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری رەواندز ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

لە سنووری زاخۆ ئاگر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو. لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share