كەمێك پێش ئێستا دەڤەری بەرواری باڵا، زنجیرە چیای گارە و گوندی نهێلی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان كراوە و تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون.
بەپێَی زانیارییەكان، لە یەككاتدا دەڤەری بەرواری باڵا، زنجیرە چیای گارە و گوندەكانی نهێلی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان كراون و ترس و دڵەڕاوكێی لای گوندنشینانی ئەو سنوورە دروستكردووە.
تائێستا زەرەر و زیانەكانی نەزاندراون و بەهۆی بۆردومانەكەوە لە زۆربەی ناوچەكانی ئەو سنوورە ئاگركەوتووەتەوە و تائێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.