وەزارەتی بازرگانیی عێراق: بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران نزیکبووەتەوە لە شەش ملیۆن تۆن

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران تا ئێستا 5.9 ملیۆن تۆن گەنم بەبازاڕکراوە.

حەیدەر نوری کەرعاوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە عێراق رایگەیاند، تا ئێستا  5.9 تۆن بەرهەمی گەنمی جوتیاران وەرگیراوە، تا کۆتایی وەرزیش چاوەڕێدەکەین بڕەکەی بگاتە شەش ملیۆن و 300 هەزار تۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو 4.5 ملیۆن تۆن گەنمی جوتیارانمان کڕییەوە.

پێشتر وەزارەتەکە ئاشکرایکردبوو، ئەگەر بڕی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران چوار ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت، عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بڕی تەنها 600 هەزار بۆ یەک ملیۆن تۆن گەنم دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵەوە ڕوونکردنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدات و ڕایگەیاند، بەرهەمی ئامادەییەکانی…
Total
0
Share